٢٩ تشرینی یەکەم ٢٠٢٠ - ١٣:٤٨
هێرش بە چەقۆ لە فەڕەنسا/٣ کەس کوژران

لە شاری نیسی فەڕەنسا، ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕوواوێکی هێرش بە چەقۆ ڕووی دا کە بووە هۆی کوژرانی ٣ کەس و بریندار بوونی چەند کەس.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لە سان، پۆلیسی فەڕەنسا ئەمڕۆ پێنجشەممە لە کوژرانی ٣ کەس بەهۆی هێرش بە چەکی سارد، لە شاری نیس هەڵکەوتوو لە باشووری فەڕەنسا هەواڵی دا.

دەوترێت لە ئەو ڕووداوە کە لە نزیکی کلێسەیەک ڕووی دا، چەند کەسیش بریندار بوون.

جرالد درامنین وەزیری ناوخۆی فەرەنسا لە لێکۆڵینەوەی زیاتر لە ئەو بارەوە هەواڵی دا لە حاڵێکدا کە کریستیەن سترۆسی شارەوانی نیس، ئەگەری تیرۆریستی بوونی ڕووداوەکەی هێناوەتە ئاراوە.

تا ئێستا، یەک کەس هاوپەیوەند بە ئەو هێرشە دەستگیر کراوە.

342/